چین : ئێمە پشتیوانی لە ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام دەکەین
پەیامی کورد ... چین : ئێمە پشتیوانی لە ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام دەکەین
وەزیری دەرەوەی چین لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهییان:
چین بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشبردنی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکات هەوڵی چالاکانە بەو ئاراستەیە بدەن.
پێویستە هەردوولا بەردەوام بن لە پاڵپشتی یەکتر لە بابەتەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندییەکان، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لە کاروباری نێودەوڵەتی و ناوچەیی، هەوڵی هاوبەش بۆ بەرەوپێش بردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی ووڵاتانی تازەپێگەیشتو.
وەزیری دەرەوە:
ئێران گرینگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین دەدات و هاوکار دەبێت لەگەڵ چین بۆ جێبەجێکردنی کۆدەنگی گرینگی سەرکردەکانی دوو ووڵات و بەرەوپێشبردنی پلانی هەمەلایەنەی هاوکاریی نێوان دوو ووڵات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی زیاتر.
لایەنی ئێرانی دەیەوێت پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی چینی بەهێزتر بکات و لە بابەتەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی یەکتر بە توندی پشتیوانی یەکتر بکات
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە