چین بۆشائیگەری " شێنژۆ-١٣ " ی بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێ کرد
چین دووهەمین گرووپ لە بۆشائیگەرانی خۆی بەرەو وێستگەی بۆشایی " تیانە " بەرێ کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک بۆشائیگەری " شێنژۆ-١٣ " (Shenzhou ۱۳) لە سەر مووشەکی " لۆنگ مارچ ئێف ٢ " (Long March ۲F) دوێنێ ١٥ی ئۆکتۆبەری هاوڕا لەگەڵ ٣ کەسی بۆشائی گەر لە ناوەندی هاوێشتنی سەتەلایتی جیۆچووان لە بیاوانی گێبی کاتژمێر ١٢: ٢٣ ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی ناوچەیی بەرەو بۆشایی ئاسمان هاوێشترا .
هەروەها سێ کەسی بۆشائی گەریش لەگەڵ ئەم مووشەکەیا بەرەو بۆشایی ئاسمان ڕۆیشتن ، "ژای زیگنگ" (Zhai Zhigang) فەرماندەی ئەم بەرپرسیارییە " وانگ یاپینگ " و ئای گوانگفۆ " ن .
شێنژۆ-١٣ هەشت کاتژمێر لە دوای هاوێشتنی دەگاتە ماژۆلی سەرەکی وێستگەی بۆشائی چین بە ناوی " تیانە " .
" ژای " کە یەکەمین هاووڵاتی چینی یە کە لە ماوەی بەرپرسیاریەتییەکەی " شێنژۆ- ٧ " لە ساڵی ٢٠٠٨ پیاسەکردنی ئەنجام داوە ، فەرماندەیی ئەم بەرپرسیارییەی لە سەر شانە . ژای کە ٥٥ ساڵ تەمەنیەتی لە دوای ١٣ ساڵ جارێکی دیکە بەرەو بۆشایی ئاسمان ڕۆیشتووە . وانگ کە یەکەمین ژنی بۆشائیگەرە کە لە ماژۆل تیانە دیتن دەکات ، لە ساڵی ٢٠١٣ ئەندامی بەرپرسیاری شێنژۆ – ١٠ بووە . ئەم یەکەمین سەفەری بۆشائی گەری ئای گوانگفۆ یە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە