چین تێچووە بەرگرییەکانی ووڵاتەکەی ٧.١٪ زیاد دەکات
پەیامی کورد ... چین تێچووە بەرگرییەکانی ووڵاتەکەی ٧.١٪ زیاد دەکات
بوودجەی بەرگری ڕاپۆرت دراوی چین لە سالی ٢٠٢٢ بەردەوام کەمتر لە یەک لە سێی تێچووەکانی پێشنیار کراوی ویلایەتەیەکگرتووەکان ە .
چین ئەمساڵ ٧.١٪ زیاتر بۆ بەرگری خەرج دەکات کە ئەم ڕێژەیە لە پێش بینییەکانی گەشەی ئابووری مامناوەندی دەوڵەت بەرەو پێش ڕۆیشتووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، لی کەچیانگ ، سەرۆکوەزیری چین پەیمانی داوە کە ڕاهێنانی سەربازی و ئامادەیی سەربازی و نیزامی بۆ ئەرتەش زیاتر بکات . لە ئێستادا ئەرتەشی چین لە سەر پەرەپێدانی کۆمەڵەیک لە چەکگەل لەگەڵ فڕۆکەی شەڕکەری ڕاداربڕ تاکوو هێڵگەلی فڕۆکەیی ئاسمانی چالاکی دەکات .
ئەم هەنگاوەی چین نیگەرانی دراوسێیەکانی ئەم ووڵاتە و ویلایەتەیەکگرتووەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە . ئەوان بە ووردی شوێنی خەرجکردنی ژمارەی ١.٤٥ تریلیۆن یووان " ٢٢٩.٤٧ میلیارد دۆلارە" بوودجەی دەستەبەرکراو تەرخانکراو بۆ گەشە و فراوانکردنی ئەرتەشی چین ڕەسەد دەکەن .
لی لە ووتاری خۆیدا ئاماژە بە مەجلیسی یاسادانەر ووتی : دەوڵەت ئەمساڵ بۆ مۆدێڕن کردنی سیستەمگەلی بەڕێوبەری لۆژیستیکی ، ئەرتەش و درووستکردنی سیستەمێکی بەڕیوبەری چەک و تەقەمەنی و کەل و پەل و کەرەستەی مۆدێڕن خێراتر جووڵە دەکات .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە