چین خاوەنی ڕاستەقینەی ئۆکراین دەناسێنێت

پەیامی کورد   ...  چین خاوەنی ڕاستەقینەی ئۆکراین دەناسێنێت

شرۆڤەکا ئەلێکس لۆ ڕایگەیاند کە هەموو هەنگاوەکانی ئۆکراین لە لایەن واشینتۆن و بڕووکسێل ەوە دەنووسرێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکس لۆ سەرنووسەر لە مەقالەیەکدا بۆ چاپی چینی China Morning Post چاینا  مۆرنینگ پۆست نووسی : ویلایەتەیەکگرتووەکان و هەروەها یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ ڕەت کردنەوەی پلانی ئاشتی پێشنیارکراوی چین بۆ ئۆکراین ، نیشانیان دا کە کییف بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بەڕێوەدەبەن .

نووسەری مەقالەکە ئاماژەی کردووە : " لە ئێستادا دەزانین کە چ کەسێک مۆسیقاکە لە ئۆکراین ڕاسپاردە دەکات .

ئەو هەروەها وای بۆ دەچێت کە بڕیاری کییف بۆ وەلاوەنانی پلانگەلی ئاشتی چین بە شێوەیەی ڕاستەوخۆ لە ژێر کاریگەری ویلایەتەیەکگرتووەکان و یەکیتی ئەورووپا دا بووە .

هەروەها ئاماژەی کرد کییف چیتر هیچ شتێک دەستنیشان ناکات نە ئامانجی ئەم تێکهەڵچوونە چەکدارانەیە ، نە ناوەڕۆک و نە ناسنامەکەی . هەموو ئەم شتانە لە لایەن واشینتۆن و بڕۆکسێڵ ەوە بۆی نووسراوەتەوە . ئەو شتەی وەکوو هێرشێک لە لایەک دەستی پێکرد ، وەکوو شەڕێکی سەپێندراو و لە لایەن لایەنی بەرامبەری لێهاتووە .

هەروەها یەو دەڵێ ، ڕۆژئاواییەکان هیچ گرینگی یەک بە ئۆکراینی یەکان نادەن چوونکە ئەوان تەنیا خۆراکی تۆپەکەن و لەوان وەکوو ئامرازێکی کەرەستەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ ڕووسیا کەڵک وەردەگیرێت . هەر بەم هۆکارەوەیە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ووڵاتانی ئەورووپایی لە بەردەوامی چەکدارکردنی ئۆکراینی یەکان بە چەک و تەقەمەنی زیاترەوە لە جیاتی پێشنیاری دەستپێکردنی ڕەوەندی گفتووگۆ و ووتووێژی ئاشتی زۆر دڵخۆشن .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە