چین داواکارییەک ئاراستەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... چین داواکارییەک ئاراستەی ئەمریکا دەکات
چین داوا لە ئەمریکا دەکات فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تایوان ڕابگرێت .
ووتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشینتۆن ڕایگەیاند : لایەنی ئەمریکی دەبێ بەپەلە فرۆشتنی چەک بە تایوان ڕابگرێت و پەیوەندییە سەربازییەکەی لەگەڵ ئەم جەزیرەیە بپچڕێنێت .
ئەمریکا دەبێ ئەو هۆکارانەی کە دەتوانن ببنە هۆی قەیران و ئاڵۆزی لە دوورگەی تایوان ببن ، ڕابگرێت و بەیاننامەی دەوڵەت پشتڕاست کردنەوەی ئەوەیە کە پاڵپشتی لە سەربەخۆیی تایوان ناکات ، بەدواداچوون بکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە