چین سیستەمی بەرگری ڕووسی " خریزانتما - ئێس " بە کابووسی فڕۆکەگەڵی بێفڕۆکەوان ناو دەبات
پۆرتاڵی میدیایی سۆسۆی چین ڕایگەیاند : سیستەمی بەرگری مووشەکی دژە تانکی
" خریزانتما - ئێس " دەتوانێ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ناو ببات .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆرتاڵی چینی سۆهۆ نووسی : توانمەندی ڕەزمی و نیزامی باڵای سیستەمی بەرگری مووشەکی دژە تانکی خۆ بەڕێوەبەری ڕووسی " خریزانتما - ئێس " توانایی کەڵک وەرگرتنی بۆ لە ناوبردنی فڕۆکەگەلی دوژمن دەدات کە ئەمە ئەم سیستەمە بەرگرییە وەکوو کابووسی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لێدەکات .
نووسەری ئەم مەقالەیە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات : مووشەک گەلی سەرووی دەنگی جۆری ١٢٣ - ئێم - ٩ کە لەم کۆمەڵەیەدا پێوەی بەستراوەتەوە توانایی هیدایەتکردنی لە لایەن کەناڵی لەیزەری یا ڕاداری هەیە . ئەم توانمەندییە ئەو ئیمکانیەتە دەدات تاکوو سیستەمەکە کارایی خۆی لە دەست نەدات و تەنانەت لە یەک پەردەی شەڕدا شەڕ بکات .
سەرەڕای ئەمە ئەم کۆمەڵەیە خاوەنی چەندین کێشە و گرفتە . بە ووتەی نووسەر لەوانەش توانای هاوێشتنی مووشەکگەلی ١٢٣ - ئێم - ٩ تەنیا لە دەرفەتی سەقامگیر یا خود لە کاتی جووڵەکردن دا زیاتر لە ٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە . هەروەها وێستگەی ڕاداری " خریزانتما - ئێس " لە بەرامبەری دەستێوەردانە .
یووری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیری ڕووسیا ووتی کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە بەردەستدایە . بە ووتەی ئەو . ئەم جۆرە چەکە پەرەی پێدەدرێت و بەرفراوان دەبێت
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە