چین سەرکۆنەی ڕاگەیندراوەکەی گرووپی "G7" دەکات

پەیامی کورد     ...   چین سەرکۆنەی ڕاگەیندراوەکەی گرووپی "G7" دەکات

باڵیۆزخانەی چین لەبەریتانیا بڵاویکردەوە، راگەێندراوەکە هاوبەشەکەی گرووپی ووڵاتانی "G7" سەرکۆنە دەکەن و باوەڕیانوایە دەستوردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتەکەیان، هەروەها کارکردنە بۆ شێواندنی وێنەی چین لەدرەوە.

دوێنێ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لەندەن بە رۆژنامەوانی راگەیاند، ووڵاتە دیموکراتیخوازەکان کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم دەوڵەتە دەسەڵاتخوازەکان نەک تەنها چین، لەگەڵ ئەوەشدا  ئەمریکا بەدوای ناکۆکیدا ناگەڕێت لەگەڵ ئەو ووڵاتانە.

لەبەرامبەریشدا باڵیۆزخانەی چین لەبەریتانیا رایگەیاند، لێدوانی سەرکردەکانی "G7" سەرکۆنە دەکەن کە هەوڵ دەدەن ناوبانگی چین بشێوێنن، داواش دەکەن ئەو ووڵاتانە زیاتر کاربکەن بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی نەک "کارکردن بۆ رووبەڕووبوونەوە و بەریەککەوتن".

ئەمساڵ لوتکەی گروپی حەوت بە میوانداری بەریتانیا بەڕێوەدەچێت. ئەمریکا، بریتانیا، ئاڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و کەنەدا بەشداری تێدا دەکەن. بۆ یەکەمجاریش ئەو وڵاتە دیموکراسییە بەهێزانە بەفەرمی باسی "مەترسییەکانی" ئەو پرۆژەیەی چین دەکەن لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئابووری و سیاسەتی جیهان.

جۆ بایدن پێش دەستبەکاربوونیشی ئاماژەی بەوە دەدا کە لەم چوار ساڵەدا رکابەرییەکانیان لەگەڵ چین توند دەکەن، ئێستا کۆبوونەوەکانی لوتکەی گرووپی حەوتی (G7) بە دەرفەت دەزانێت و دەیەوێت لەوێوە ئاراستەی حەوت ووڵاتە دیموکراسییە گەورەکەی جیهان بکات بەرەو رکابەری پرۆژە بازرگانییە گەورەکەی چین بە ناوی "پشتێن و رێگە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە