چین لە هەوڵێکی گرینگدا زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆی ووڵاتەکەی دەکاتە وانەی خوێندن

پەیامی کورد     ...   چین لە هەوڵێکی گرینگدا زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆی ووڵاتەکەی دەکاتە وانەی خوێندن

کونسووڵخانەی چین لە هەولێر ئاشکرای دەکات ، ووڵاتەکەی لە هەوڵدایە ووتنەوە و فێرکردنی زمانی کوردی بخاتە وانەکانی هەندێک لە زانکۆکانییەوە.

کونسووڵخانەی چین لە هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ نی ڕووچی، کونسووڵی گشتی چین لە هەولێر چاویکەوت بە دکتۆر عامر تاهیر، پرۆفیسۆری زمان و ئەدەبی کوردی و سەرۆکی بەشی خوێندنی کوردی لە پەیمانگای نەتەوەیی زمانەکانی ڕۆژهەڵات و لیتەراتۆرس (INALCO) لە فەرەنسا، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد دەربارەی پەرەپێدانی فێركردنی زمانی كوردی لە چین.

ئاماژە بەوەش کراوە، “کونسووڵی گشتی جەختی لەسەر ئامادەیی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە زانکۆکانی چین بۆ کردنەوەی بەشی زمانی کوردی بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی كەلتووری نێوان گەلی چین و گەلی کورد”.

▪️لە ساڵی 2019دا نی ڕووچی، کونسوڵی گشتیی چین دوای کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی پەکین بکەنەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە