چین ناتۆ بە درووستکردن و بەدیهێنانی بەرەوڕووبوونەوەی دژمنکارانە تاوانبار دەکات
پەیامی کورد ... چین ناتۆ بە درووستکردن و بەدیهێنانی بەرەوڕووبوونەوەی دژمنکارانە تاوانبار دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ لە دوای ئەوەی کە ئەندامانی ناتۆ لە سەر یەکیتی لە بەرامبەر چین جەختیان کردەوە نوێنەری چین لە یەکیتی ئەورووپا ئەم بابەتەی شەرم ئاوەر نا برد و ئەوەی بە هەوڵێک بۆ درووستکردنی دوژمنی و بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنکارانە ناو برد . چین هەروەها ناتۆ و ئەندامانی گرووپی حەوت بە بەدیهێنانی بە ئەنقەستی تیئۆری بێزاری لە چین و هەوڵدان بۆ پشت گوێ خستنی بەرژەوەندییەکانی ئەم ووڵاتە تاوانبار کرد .
ناتۆ ڕۆژی دووشەممە لە سەر یەکیتی ئەندامانی ئەم پەیمانە سەربازی و نیزامییە لە بەرامبەر پێشڕەوییەکانی چین و ڕووسیا جەختی کردبووەوە . لە بەیاننامەی هاوبەشی و کۆتایی دانیشتنی ئەندامانی ناتۆ لە سەر مەترسییەکانی زەڕادخانەی ئەتۆمی و هەروەها بەرنامە سایبیری و بۆشایی گەرییەکانی ئەم ووڵاتە ئاماژە کراوە . نیگەرانی پێکەن لە هەڵوێستی ئەندامانی ناتۆ لە حاڵێکدایە کە جۆ بایدن سەرۆککۆمای ئەمریکا بە پێچەوانەی ترامپ داواکاری جێبەجێ کردنی ڕۆڵێکی زیاتری ئەمریکا لە ناتۆ بووە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە