چین هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد
پەیامی کورد ... چین هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد
لە درێژەی لێکەوتەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین، دەوڵەتی پکەن بڕیاری دا هەموو پەیوەندییە دوو لایەنە سیاسییەکان، نیزامی و دیپلۆماتیک نێوان دوو وڵات هەڵپەسێرێت .
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە ئاستی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دێنینە نزمترین ئاست، و هەروەها هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە هاوکارییەکانی بۆ بەرگری کردن لە کۆچ و ڕەوتی پەنابەری، تاوانە نێودەوڵەتییەکان و کونترۆڵی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵدەپەسێرێ.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەرەڕای هەڕەشەی چین نانسی پلووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و بەمەش کێشەی نێوانیان زیاتر هەڵگیرسا.
نانسی پلووسی ئامانج لە سەردانەکەی بۆ تایوانی پاراستنی دیمۆکراسییەت ناو برد و ڕایگەیاند :ئێمە دەست لە دیمۆکراسی و تایوان بەرنادەین.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە