چین هەڕەشە لە ووڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئۆسترالیا دەکات
پەیامی کورد ... چین هەڕەشە لە ووڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئۆسترالیا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بڕیارەکەی چوار ووڵات کە ئەوانیش " ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا" ن بۆ بایکۆتی بەشداری دیپلۆماسییان لە چالاکییەکانی ئۆڵەمپیادی زستانەی پێکەن سەرکۆنە دەکەن و ئەو ووڵاتانە دەبێت، باجی ئەو هەنگاوەیان بدەن.
وانگ وینبن، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند : ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بڕیاریانداوە بەشداری دیپلۆماسییان لە چالاکییەکانی ئۆڵەمپیادی زستانەی پێکەن بایکۆت بکەن کە بڕیارە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت، بۆیە پێکەن ئەو هەنگاوە سەرکۆنە دەکات و ئەو ووڵاتانە دەبێت باجی ئەو هەنگاوەیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەکارهێنانی وەزرش و یاریگاکان بۆ گۆڕەپانی سیاسی کارێکی نەخوازراوە و بەو بڕیارە خۆیان گۆشەگیر دەکەن، بۆیە ئەو هەنگاوە خراپەی ئەو چوار ووڵاتە بەبێ باج تێناپەڕێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە