چین و ئەمریکا کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... چین و ئەمریکا کۆدەبنەوە
جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ چین یانگ جێچی سەنگ ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی وەزارەتى دەرەوەی چین دەچێتە شارى ڕۆماى ئیتاڵیا.
ئێمیلی هۆڕن ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ووڵاتەکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ چین یانگ جێچی سەنگ ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی وەزارەتى دەرەوەی چین دەچێتە شارى ڕۆما ى ئیتاڵیا و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى باشترکردنى مامەڵەکردنى نێوان هەردوولامان دەکرێت، هەروەها، کاریگەرییەکانی جەنگەکەی ڕووسیا دژی ئۆکراین لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش تاوتوێ دەکرێن.
دوێنێ جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاندبوو: کاتێک ڕووسیا ووڵاتێکی دیکە تۆمەتبار دەکات بە ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ئەوە ئاماژەیەکی دیارە لەسەر ئەوەی ڕووسیا لەوانەیە خۆی لەسەر لێواری ئەنجامدانی ئەو کارەدا بێت.
جەیک سۆلیڤان باسی لەوەش کردووە: چین و ووڵاتانی دیکە نابێت یارمەتی ڕووسیا بدەن، چوونکە ئەمریکا بە ڕوونی ئاماژەی بەوەداوە، کە ووڵاتانی دیکە نابێت ئابووری ڕووسیا ڕزگار بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەمانەوێت دڵنیا بینەوە لەوەی، کە نە چین و نە هیچ ووڵاتێکی دیکە قەرەبووى ڕووسیا نەکەنەوە لەو زیانانەی بەر ئابوورییەکەی کەوتووە.
بەرەبەیانی ڕۆژى ٢٤ ى شوبات ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر ئۆکراین ڕایگەیاند و ئەوەش نیگەرانى بەشێکى زۆرى ووڵاتانى جیهانى بەدواى خۆیدا هێنا و لەوچوارچێوەشدا بەشێک لە ووڵاتان سزاى ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.
هەمان ڕۆژ، هۆوا تشۆن یانگ، ووتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی چین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مۆسكۆ بێ پرسكردن به پهكین هێرشهكهی بۆ سهر ئۆكراین دهستپێكردووە، دهربڕینی داگیركاری بۆ ئەو ههڵمهتهش لەلایەن ووڵاتانى دیکەوە نیشاندانی لایهنگیرییه، چوونکە ئەوە داگیركاری نییه، ووتیشى: ڕووسیا ووڵاتێكی گهورهیه، دهتوانێت بێ گهڕانهوه بۆ ووڵاتەکەمان ههموو ههنگاوێكی ستراتیژی بگرێته بهر.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە