چین و ڕووسیا : لەگەڵ ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی لە شەورای حۆکام دژبەرین و ناڕازین

پەیامی کورد   ...  چین و ڕووسیا : لەگەڵ ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی لە شەورای حۆکام دژبەرین و ناڕازین

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند : پێکەن لەگەل هەنگاوەکانی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپایی بۆ فشارخستنەسەر ئێران لە ڕێگای سەپاندنی فشار لەسەر شەورای حۆکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە مەبەستی پەسەند کردنی ڕێکەوتننامە دژبەرە و ناڕازییە . ویلایەتەیەکگرتووەکان دەبێ لە زووترین کاتدا بڕیارگەلی سیاسی بگرێتەبرە ، چالاکانە بەرامبەر بە نیگەرانیگەلی مەشرووعی ئێران ووڵام بداتەوە و لە ڕاستای کۆبوونەوەی بەپەلە سەبارەت بە بابەتگەلی بەجێ ماو هەوڵ بدات .

نوێنەری ڕووسیا لە ڤییەننا ڕایگەیاند : پڕووپاگەندەگەلێک دەربارەی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی دژە ئێرانی لە دانیشتنی شەورای حۆکامی ئاژانس دا بوونی هەیە . شک و گومانم هەیە کە ڕێکەوتننامەیەکی لەم شێوەیە بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام و پاراستنی پەیوەندی نێوان تاران و ئاژانس بە سوود بێت . ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەش هەروەها ووتوویەتی ئێران بەرامبەر هەر هەنگاوێکی ناکاریگەر لە شەورای حۆکام دا ووڵامێکی تووندی دەبێت و بەرپرسیارییەکەشی لە ئەستۆی ئەوان یە کە شەورای حۆکام وەکوو کۆڵەگەیەکی فشار لە دژی ئێران تەماشا دەکەن .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە