چین ٤ بەرپرسی ئەمریکی گەمارۆدا
پەیامی کورد ... چین ٤ بەرپرسی ئەمریکی گەمارۆدا
چین ٤ بەرپرسی ئەمریکی بە هۆی ڕەخنە گرتن لە دۆخی سینکیانگ گەمارۆدا .
ووتاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی ئائینی لە ناوچە موسڵمان نشینەکانی چین بوو بە هۆی ئەوەی کە لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەم ووڵاتەدا جێ بگرنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " ژائۆ لیجیان " " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەم ووڵاتە چوار بەرپرسی ئەمریکی بە دوای ڕاگەیاندنی بیروڕای خۆیان دەربارەی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی ئائینی لە ناوچە موسڵمان نشینەکان لە ناوچەی سەربەخۆ و موسڵماننشینی " سین کیانگ " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین ی گەمارۆداوە .
لیجیان لە گفتۆگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ڕێکارگەلێک لە دژی ٤ کەس لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمریکا لە کاروباری ئازادی ئائینی نێودەوڵەتی USCIRF بە واتای " نادین مائێنزا" سەرۆکی کۆمیسیۆن ، " نووری تۆرکل" جێگری ئەو و " ئانۆریما بارگۆوا " و " جەیمز دەبڵیۆ کار " دوو ئەندامی دیکەی دەگرینە بەر .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەڕەنسەوی " فڕانس پرێس " ووتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەردەوامیدا ووتی : گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بریتییە لە قەدەغەکردنی هاتنی کەسانی ناوبراو بۆ چین و داخسنی داراییەکانی ئەوان لە ناو خاکی سەرەکی چین ، هۆنگ کۆنگ و ماکائۆ دەبێت و هەڵسووکەوتی هاووڵاتیان و دامەرزاوەکانی چینی لەگەڵ ئەم کەسانە شی قەدەغەیە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە