چین پاڵپشتی خۆی بۆ وولاتی قەزاقستان ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   چین پاڵپشتی خۆی بۆ وولاتی قەزاقستان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، وەزیری کاروباری دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای ناڕەزایەتیو خۆپیشاندانە هەڕەشە ئامێزەکان لە قەزاقستان پاڵپشتی لەم ووڵاتە کرد و ووتی : چین بە نیازە هاوکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ئەمنییەت لەگەل دراوسێیەکانی خۆی زیاد بکات و بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەستوەردانی هێزە بیانییەکان یارمەتیدەر بێت .

قەزاقستان ڕایگەیاندووە لە چەند ڕۆژی ئاڵۆزی و شێواوییەکانی ئەم ووڵاتەدا زیاتر لە ١٦٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٨ هەزار کەسی دیکەش دەست بەسەر کراون . ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکان ڕاستەوخۆ بۆ ئەم وولاتەی ئاسیای ناوەندی هێزی ناردووە .

" وانگ ئیی " وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ " مۆختار تیلۆبۆردی " وەزیری کاروباری دەرەوەی قەزاقستان پاڵپشتی لەم ووڵاتە کرد . وانگ ئیی لەم پەیوەندییەدا ووتی : ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە قەزاقستان نیشان دەدات کە دۆخی ئاسیای ناوەندی بەردەوام لەگەڵ چآڵێنجگەلێکی تووند بەرەوڕووە و ئەمە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە هەندێک لە هێزە بیانییەکان داواکاری ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەی ئێمە نین .


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە