چین چەند کەسایەتییەکی سیاسی و دامەزراوەی بەریتانیایی ئابلۆقە دا
پەیامی کورد ... چین چەند کەسایەتییەکی سیاسی و دامەزراوەی بەریتانیایی ئابلۆقە دا .
چین چەند کەسایەتییەکی سیاسی و دامەزراوەی بەریتانیایی بە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک گەمارۆ و فشارەکانی بەریتانیا لە سەر چین بە هۆی بابەتی موسڵمانانی ئیغۆر ەوە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە حێزبی کۆمینیستی چین چەندین دامەزراوە و نوێنەری بەریتانیایی بە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆیان زیاد بکەن . وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند بە هۆی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی درۆ و زانیاری هەڵە و ناڕاست ەوە سەبارەت بە موسڵمانانی ئیغۆر ، ٤ دامەزاروە و هەورەها ٩ سیاسەتمەداری بەریتانیایی گەمارۆ داوە . لە نێوان گەمارۆدراوەکان دا دوو نوێنەری پەرلەمان لەوانەش بەرپرسێکی پێشووی حێزبی محافزەکاری و هەروەها سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ ی ئەم حێزبە بوونیان هەیە . حیزبی موحافزەکار ئێستا حۆکمڕانی لە سەر بەریتانیا دەکات .
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند ئەم کەسانە و دامەزراوانە مافی سەردانیکردنی خاکی چین یان نییە و هیچ چینی یەکیش مافی نییە لەگەڵ ئەوانەدا بکەوێتە هیچ جۆرە مامەڵەیەکەوە . ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند چین بەرگری لە سەروەری تەوای خاک و ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و بە بەریتانیا یا هەر ووڵاتێکی دیکە ئیزن نادات بەرژەوەندییەکانی بخاتە مەترسییەوە . داواش لە بەریتانیا دەکات لە ڕێگای هەڵەی ئێستای خۆی هەنگاو نەنێت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە