چین یەکەمین فڕۆکەی ووزەی هەتاوی خۆی بە شێوەی سەرکەوتووانە تاقیکردەوە
پەیامی کورد ... چین یەکەمین فڕۆکەی ووزەی هەتاوی خۆی بە شێوەی سەرکەوتووانە تاقیکردەوە
گرووپی پیشەسازی ئاسمان گەڕی چین ڕایگەیاند : فڕۆکەی " کیمینگ شینگ ٥٠ " یا خود " ئەستێرەی بەیانی ٥٠ " لە فڕۆکەخانەی یوولین لە پاریزگای شاناشی لە زەوینەوە هەستایەوە و بۆ ماوەی ٢٦ خوولەک لە ئاسماندا فڕی .
ئەم فڕۆکە ٦ ماتۆڕەیە بە پاتریگەلی هەتاوی کار دەکات و بۆ ئۆپراسیۆنی درێژخایەن لە نزیک بۆشایی ئاسمانەوە دیزاین کراوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە