" چێشت لێنەری پووتین " لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستوەردانم کرد و بەردەوامی بە دەستوەردانەکانم دەدەم
پەیامی کورد ... " چێشت لێنەری پووتین " لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستوەردانم کرد و بەردەوامی بە دەستوەردانەکانم دەدەم
" یووگنی پریگووژین " تاجیری ڕووسی نزیک لە سەرۆککۆماری ڕووسیا کە ئەویان بە چێشلێنەری پووتین ناو دەبرد ، ڕۆژی دووشەممە دانی پێدانا کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستوەردانی کردووە و لە داهاتووشدا بەردەوامی بە دەستوەردانانە دەدات .
ئەمە یەکەمین دانپێدانان لە جۆری خۆیەتی کە لە لایەن کەسایەتیکەوەیە کە واشینتۆن بە فەرمی لە بازنەی کەسانێکی داناوە کە لە هەوڵدان بۆ کاریگەری لە سیاسەتی ئەمریکادا بوونە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە