چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەی گوێڕ خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیامی کورد ... چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەی گوێڕ خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە سنووری ناحیەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخموور، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری ناحیەی گوێڕ بووە.
مەسعوود نووری، بەڕێوبەری ناحیەی گوێڕ، ڕایگەیاند: "ناحیەی گوێڕ لە دوو لاوە پڕۆژەی تێدا جێبەجێ دەکرێت، بەشێکی پڕۆژەکان بوودجەکەی لەلایەن ئیدارەی مووسڵەوە بۆ دابین دەکرێت، چوونکە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە مووسڵە، بەشێکی دیکەی پڕۆژەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سنووری ناحیەی گوێڕ جێبەجێ دەکرێن، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی پڕۆژە لە گوێڕ جێبەجێ کراون.''
بەڕێوبەری ناحیەی گوێڕ دەشڵێت: "دوێنێ ھەشت پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی گوێڕ خرانە واری جێبەجێکردن، لەوانەش دروستکردنی دوو قوتابخانە و یاریگا و پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و نۆژەنکردنەوەی تێدایە.''
مەسعوود نووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "خەڵکی گوێڕ سوپاسگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن لەو ھاریکارییەی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە دەکرێت، چونکە لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە بەردەوام ھەرێمی کوردستان ھاوکاری دەڤەری گوێڕ بووە بۆ دابینکردنی پڕۆژەی پێشکەشکردنی ھاوکاری، تەواوبوونی پرۆژەکانیش کاریگەریی دەبێت لەسەر بابەتی خزمەتگوزاری لە سنووری گوێڕ.''
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە