چەندین پڕۆژەی گرینگ لە قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن

پەیامی کورد     ...    چەندین پڕۆژەی گرینگ لە قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێن

پارێزگاری دهۆك، رەزامەندی نیشان دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیكە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك.

میللەت عیسمەت، سكرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆك، رایگەیاند: "لە چوارچێوەی سەردانی ئەمساڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەزای ئامێدی، بەڵێنی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابووە خەڵكی دەڤەرەكە و بەشێك لەو پڕۆژانەش كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سكرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری بۆ قەزای ئامێدی، پارێزگاری دهۆك رەزامەندی لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی نیشان داوە".

عیسمەت روونیشی كردەوە: "پڕۆژەكان پێك هاتوون لە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی زیاتر لە 30 قوتابخانە و راكێشانی ئاو و دروستكردنی كۆگای ئاو، كە هەموو ناحیەكانی قەزای ئامێدی دەگرێتەوە".


ئەم بابەتە 12019 جار خوێندراوەتەوە