چەندین پەنابەری بەندکراوی ئێرانی لە لایەن تورکیاوە ئازاد کران
پەیامی کورد ... چەندین پەنابەری بەندکراوی ئێرانی لە لایەن تورکیاوە ئازاد کران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چوار پەنابەری ئێرانی کە بە هەنجەتی بەشداری کردنیان لە چالاکییەکانی پەیمانی ئیستانبووڵ دەست بەسەر کرابوون و ماوەیەکی درێژە لە بن چاودێری ئیداری دا بوون ئازاد کران
لە ٢٠ ی ئادار دا لە تورکیا لە شاری دێنیزلی چالاکییەک دەربارەی پەیمانی ئیستانبووڵ بەڕێوەچوو و لەم نێوەندەدا ٤ پەنابەری ئێرانی بە ناوەکانی ئیسماعیل فەتاحی ، زەینەب سەحافی ، لەیلی فەرەجی و موحەمەد پوور ئەکبەری بەشداری ئەم چالاکییەیان کردبوو .
هێزەکانی ئاسایشی تورکیا ش ئەم چوار کەسەیان دەست بەسەر کرد بوو و حۆکمی دەرکردن و گەڕانەوەیان بۆ ووڵاتەی ئێران دەرکرابوو و ئەوە ماوەی مانگێکە لە ساری ئایدین لە ناوەندی گەڕانەوەی پەنابەران لە ژێر چاودێری ئیداری دابوونە . هەروەها ئاشکرا بووە کە هەر چوار کەسەکە لە بڕیارێکدا ئازاد کراون .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە تورکیا زۆرێک لە پارتە سیاسی و مەدەنی یەکان بۆ ئازاد کردنی پەنابەران و هەڵوەشاندنەوەی حۆکمەکانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان زۆر بەیاننامەیان دەرکردبوو
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە