چەند بڕیاری نوێ و گرینگی وەزارەتی کارەبا ڕادەگەینین
پەیامی کورد ... چەند بڕیاری نوێ و گرینگی وەزارەتی کارەبا ڕادەگەینین
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی ئادارەوە ئەمپێری کارەبا بۆ هاوبەشان بۆ ٤٠ ئەمپێر زیاد دەکرێتەوە، کە پێشتر بەهۆی خواست لەسەر تۆڕەکان، بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتی کەمال موحەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ تاووتوێکردن و خستنەڕووی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کارەبا و پڕۆژە و پلانەکانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکیدا.
بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی کارەبا:..
- گۆڕانکاری لە هەندێ پۆست و بەرپرسیاریەتی کران.
- بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەبا وە دەبەسترێنەوە.
- لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، ٤٠ ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.
- کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕی پسوولە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
- پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (١,٤٨٠,٠٠٠) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ (١,٨٠٠,٠٠٠) هاوبەش بەرزبووەتەوە.
- بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران. بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە