چەند دیپلۆماتێکى دیکەی ڕووسیا لە ووڵاتانی ناوچەی باڵتیک دەر کران
پەیامی کورد ... چەند دیپلۆماتێکى دیکەی ڕووسیا لە ووڵاتانی ناوچەی باڵتیک دەر کران
ووڵاتانی ناوچەی بالتیک کە (لاتڤیا ـ Latvia)، (لیتوانیا ـ Lithuania) و (ئیستۆنیا ـ Estonia) دەگرێتەوە، باسیان لە دەرکردنی دیپلۆماتگەلی ڕووس لە ووڵاتەکانیان کرد و ئەم کاردانەوەشیان وەک پاڵپشتیی وڵاتی چیکی هاوپەیمانیان ناو بردووە کە لەم دواییانەدا ۲۰ دیپلۆماتی لە ووڵاتی ڕووسیا وەدەر نران.
ماریا زاخارووا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دەرکردنی دیپلۆماتگەلی ڕووس لە ووڵاتگەلی ناوچەی بالتیک گوتی "هەر سێ ووڵات دڵنیا دەکەینەوە که مۆسکۆ ووڵامی ئەم کاردانەوەیان دەداتەوە".
لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ى زایینى (خەزەڵوەری ۱۳۸۳ هەتاوى) چەندین تەقینەوە لە کارخانەیەکی چەک و تەقەمەنی ناوچەی ڤۆربتیچ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پراگی پایتەختی کۆماری چیک ڕووی دا و دوو فەرمانبەری کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت گیانیان لە دەست دا و چیکیش ڕووسیای بە بەرپرسى ئەم تەقینەوەیە زانى.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە