چەند شەقامێکی پاریزگای هەولێر دادەخرێن
پەیامی کورد ... چەند شەقامێکی پاریزگای هەولێر دادەخرێن
ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بەهۆی ئەگەری درووستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک چه‌ند شه‌قامێك داده‌خرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت.
فازڵ حاجی، ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، "سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێری ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە له‌كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه چه‌ند شه‌قامێك داده‌خرێن و هاتووچۆکردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت".
ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه داده‌خرێن بریتین له، چواریانی ئیسکان لەسەر شەقامی ٦٠ مەتریەوە تا باخچەی بروسک، چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ، چواڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ، چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ، کۆتایی شەقامی حەمرا، شەقامی ١٠٠ مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ ڕێگای شەقڵاوە (تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگای شەقڵاوە وەسایدی هاتن لە بۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت).
ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، "هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیەوه".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە