چەند وێستگەیەکى ئەتۆمى ئۆکراین لە لایەن ڕووسیاوە زۆر بە تووندی بۆردومان دەکرێت
پەیامی کورد ... چەند وێستگەیەکى ئەتۆمى ئۆکراین لە لایەن ڕووسیاوە زۆر بە تووندی بۆردومان دەکرێت
سوپای رووسیا بە چڕی بۆردومانی کیێڤ ی پایتەخت و شوێنە مەدەنیەکانی کردوەو هاوکات ھێرشێکی تووندی کردوەتە سەر چەند وێستگەیەکى چەکە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین.
میدیاکانى ئۆکرائۆکراین بڵاویانکردەوە کە لە شەوى رابردووەوە سوپای رووسیا بۆردومانى چڕی ناوچە مەدەنییەکانى دەستپێکردوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی کوژراون و بەسەدان کەسیش لەو شارانەی بۆردومان کراون ئاوارەبوون.
هاوکات سوپای رووسیا بۆردوومانى چڕی چەند وێستگەیەکى ئەتۆمى لە ئۆکرائۆکراین ی کردوەو زیانی زۆر بەر وێستگەکان کەوتوون.
لای خۆشییەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکى ئۆکراین لەپەیامێکى ڤیدیۆیدا رایگەیاند، ئەورووپا دەبێت ئێستا بەخەبەر بێت، چوونکە بنکەی گەورەترین ووزەی ناوەکی ئەورووپا لە ئاگردایە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ئێستادا، تانکە ڕووسیەکان تەقە لە یەکەکانی ناوەکی دەکەن ئەمانە تانکن کە بە وێنەگەرە گەرمەکان بەستراون.
هەروەها سەرۆکى ئۆکراین ئەوەشى خستەڕوو، دەزانن رووسەکان لە کوێ تەقە دەکەن، بۆیە خۆیان بۆ ئەمە ئامادە کردووە.
لەلایەکى دیکەوە جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری ووزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکراین کردووە و بڕیاریداوە کە "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا" چالاک بکات.
وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردوە، ریاکتۆرەکانی (کارلێکەرە ئەتۆمییەکان) بە پێکهاتەی بەهێز پارێزراون و بەشێوەیەکی سەلامەت کوژێندراونەتەوە.
ئەم بابەتە 12041 جار خوێندراوەتەوە