چەند پێگەیەکی حەماس لە غەززە لە لایەن ئیسرائیل ەوە کرایە ئامانج
پەیامی کورد ... چەند پێگەیەکی حەماس لە غەززە لە لایەن ئیسرائیل ەوە کرایە ئامانج
هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی گرووپی تیرۆریستی حەماسی لە ناوشاری غەززە و گەڕەکی خان یونس کردە ئامانج.
لە ووڵامی ناردنی باڵۆنە سووتێنەرەکان بۆسەر شارەکانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی سوپای ئەو ووڵاتە چەندین پێگەی گرووپی حەماسی کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، کە چەندین پێگەی گرووپی حەماسی لە ناوەندی شاری غەزە و گەڕەکی خان یونس کردووەتە ئامانج، بەڵام باسی ئەنجامی ئەو هێرشانە نەکردووە.
ئەم هێرشەی ئیسرائیل لە ووڵامی ناردنی مێزەڵانە سووتێنەرەکان بووە کە لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئاسمانی شارەکانی ئیسرائیل کراوە و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند شوێنێکی ئەو ووڵاتە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ٢١ی مانگی ڕابردوو، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گرووپی حەماس ڕاگەێندرا، ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی دوو هەفتە، حەماس چوار هەزار و ٣٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ئیسرائیلیش دەیان جار ماڵی فەرماندەکان و پێگە سەر بازییەکانی گرووپی حەماسی بۆردوومانکرد، کە لە ئەنجامیدا ٢٥٣ فلەستینی و ١٢ ئیسرائیلی کوژران.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە