چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ٣ خانووی کۆچبەرانی کورد دەفرۆشن

پەیامی کورد     ...    چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین ٣ خانووی کۆچبەرانی کورد دەفرۆشن

لە هەرێمی عەفرین سەر بە ڕۆژئاوای کوردستان ، بازرگانی بە ماڵ و مۆڵکی خەڵکی کۆچبەرەوە دەکرێت . لەم دواییانە لە سەر سنووری ئەشرەفییە لە شاری عەفرین ٣ خانووی کۆچبەرانی کورد فڕۆشراون .

بە گوێرەی زانیاریەکان لە عەفرین پۆستەوە ، چەکدارێک لە پاریزگای حۆمس خانوویەکی لە ئەشرەفییە لە نزیکی مزگەوتی بیلال بە ١٢٠٠ دۆلار فرۆشتووە ، کە خاوەنی خانووەکە کوردێکی کۆچبەرە بە ناوی مۆحەمەد عەلی سەر بە گوندی ئالکانا سەر بە ناوچەی شیعەیە .

هەروەها لە ئەشرەفییە و لە هەمان دەورووبەر ، کەسێکی دانیشتووی داگیرکار لە شارۆچکەی دێر جەمال خانوویەکی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سەردار مۆستەفا بە ١٠٠٠ دۆلار فرۆشتووە و کڕیارەکەش لە دەرەوەی قالاموون لە گوندەواری شام ە .


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە