چەکە مەترسیدارەکەی ڕووسیا گەیشتە ئۆکراین
پەیامی کورد ... چەکە مەترسیدارەکەی ڕووسیا گەیشتە ئۆکراین
رۆژی یەکشەممە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ئاشکرایکرد کە رووسیا سیستەمی مووشەکی TOS ١ی بردۆتە ئۆکراین و لەنزیک شاری خارکیێڤ ی دووەم گەورە شاری ئەو وڵاتە بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەڕی دژ بە ئۆکرانییەکان جێگری کردووە.
لەوبارەیەوە فریدریک پلاتینی ئامادەکاری راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن باسی لەوەکردووە کە ئەو سیستەمە مووشەکییە رووسییە بەوە جیادەکرێتەوە کە ئاگر لە ئاسماندا درووست دەکات و دواتر ئۆکسیژنی ناو سییەکانی مرۆڤ رادەکێشێت، باسی لەوەش کردووە کە هێشتا دڵنیانەبوونەتەوە کە ئایا هێشتا رووسیا ئەو چەکەی بەکارهێناوە یان نا.
لای خۆشییەوە کەناڵی "رووسیا توودەی" رووسی ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو چەکە لەکاتی بەکارهێنانیدا دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر لە گازی گەرم و درووستکردنی پاڵەپەستۆیەکی گەورەی هەوا و نەمانی ئۆکسیژن لە ناوچەیەکی سنوورداردا.
ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیش ئاماژەی بەوەکردووە کە مۆسکۆ ئەو جۆرە چەکە بۆ پشتیوانیکردنی هێزە پیادەکان و تانکەکان لە گۆرەپانی جەنگدا بەکاردەهێنێت.
هەروەک پێگەی " رووس ئۆبرین ئێسکپۆرت"ی رووسی دەڵێت سیستەمی مووشەکی تۆس ١ دەتوانێت ئەرکی بەرگریانە بۆ پاراستنی هێزە سەربازییەکان لەسەر زەوی ئەنجام بدات یان بەشداری لە پڕۆسەکانی هێرشبردن دژ بە ئامانجەکانی دوژمن لە گۆڕەپانی کراوەی جەنگ یان نزیک پێگەکانی شەڕدا بکات.
ئەو جۆرە ڕاجیمە رووسییە توانای پەکخستنی زرێپۆشەکانی دژمن و برینی هێڵی گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەو ناوچانە هەیە کە بەر هێزێکی گەورەی مووشەکبارانکردن دەکەوێت، ئەوە جگە لە ئاسانی لە بەکارهێنانی دا، بەو پێیەی لەسەر شاسیەی تانکەکان جێگیرکراوە.
ئەو ڕاجیمەیە 24 مووشەکی سووتێنەری لەسەرە کە دژ بە ئامانجی نزیک لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٦٠٠مەتر بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەتوانێت ئامانج گەلێک بپێکێت کە لە دووری ٦ هەزار مەترەوە بێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە