چ شتێک ئیمارات ، ئیسرائیل و تورکیای لە کاری نزیک بوون بە ڕووسیا لەگەڵ یەک کۆدەدەکاتەوە ؟
پەیامی کورد .... چ شتێک ئیمارات ، ئیسرائیل و تورکیای لە کاری نزیک بوون بە ڕووسیا لەگەڵ یەک کۆدەدەکاتەوە ؟
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ئیسرائیل و تورکیا ڕابۆردێکی هاوشێوەی لە بەرامبەر کێشە و گرفتەکانی ئۆکراین هەڵبژاردووە ، ئەوان بە هۆی دەستوەردانی سەربازییەوە سەرزەنشت و لۆمە دەکەن و لە هەمان حاڵدا بۆ پاراستنی مۆسکۆ لەلای خۆیان هەوڵ دەدەن ، بابەتێک کە ڕێگا بۆ سێ نێوەندگیر بە ئامانج و بەرژەوەندیگەلێکی جیاواز دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی العەربی چاپی لەندەن ئەمڕۆ سێشەممە لە شیکارییەک بە ئاماژەدان بە ئەم بابەتە نووسی : ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە سەرەتا وەکوو لایەنێک دەرکەوت کە لە ڕێگای دەنگ بە مەحکوومییەتی ڕووسیا لە شەورای ئەمنییەتی نێودەوڵەتی خۆی بە نزیکی مۆسکۆ نیشاندا و لەم ڕێگایەوە هەڵوێستێک بە دوور لە داوکاری ئەمریکا سەرەڕای هەوڵەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ڕازیکردنی ئەوان بە دەنگدان بەم ڕێکەوتننامەیە لە خۆی نیشان دا .
شرۆڤەکاران و چاودێران دەڵێن : گرتنەبەری ئەم هەڵوێستە لە شەورای ئەمنییەت ، سارد و سڕی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئەمریکای ئاشکرا و ڕوون کرد و ئەم ساردییە لەگەڵ هەندێک لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی دایە کە بوو بە هۆی درووستبوونی درز لە نێوان هەر دوو ووڵات لەوانەش دوورەپەرێزی لە ڕادەستکردنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف – ٣٥ بە ئیمارات بوو لە حاڵێکدا کە ئەمریکا پێشتر پەیمانی لە سەر ئەم بابەتە داوە و لە سەری لەگەڵ ئیمارات ڕێکەوتنی کردبوو .
ئیماراتییەکان هەروەها چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوەی دەوڵەتی بایدن لەگەل هێرشەکانی حووثییەکان بۆ ئەبووزەبی و سیگنالگەلی نێگاتیڤ ڕەفتارێکی لە شێوەیە بەرامبەر حووثییەکانی سەرەڕای هاوپەیمانی نزیکی نێوان هەر دوو ووڵات کە کاردانەوەی خێرای ئەمریکا بەدی دەهێنا ، قەبووڵ نەکرد .
شیکاران لە سەر ئەم باوەڕەن : ئیمارات بەرژەوەندییەکی نزیکی لە ڕێگای شەراکەتی چەند لایەنە لەگەڵ مۆسکۆی هەیە کە گرینگترین یان هاوپەیمانی هەر دوو ووڵات لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵاس وەکوو دوو بەرهەم هێنەری سەرەکی نەوت ە .
هەڵوێستی ئیمارات لەم بوارەدا لەگەل هەڵوێستی ئیسرائیل لە یەک ڕاستادایە . تەل ئەڤیڤ یش ڕەخنەگەلێکی لە دەوڵەتی بایدن هەیە کە بە هەندێکیان بە شێوەی ئاشکرا ئاماژە کراوە و هەندێکی دیکەش هێشتا شاراوەیە .
ئیسرائیلی یەکان لە دەوڵەتی بایدن بە هۆی هەندێک لە بڕیارەکان لەوانەش هەڵوێستی لە واری ڕادەستیکردنی سیستەمی بەرگری ئاسنین بە ئۆکراین نیگەرانن . ڕاپۆرتەکانی ئیسرائیلییەکان نیشاندەری ئەوەیە کە کۆشکی سپی بۆ ڕازی کردنی ئیمارات بۆ پێدانی دەنگی پۆزەتیڤ بە ڕێکەوتننامەی مەحکوومییەتی ڕووسیا ، دەستەوداوێنی ئیسرائیل بووە بەڵام ئیسرائیلی یەکان سەرەڕای پەیوەندییەکانی دەوڵەتی بایدن ، هیچ ئارەزوویەکی بۆ ڕازیکردنی هاوپەیمانە نوێیەکەی خۆی لە کەنداوی فارس نیشان نەداوە .
سرۆڤەکارانی سیاسی لە سەر ئەم باوەڕەن کە ئیسرائیل بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی بۆ درووستکردنی پەیوەندی لەگەل ڕووسیا هەیە و بە هۆی هەژموونی ڕووسیا لە سووریا ، پێویستی بە پتەوکردنی هەرچی زیاتری ئەم پەیوەندییە هەیە و بە پێی قسەکانی ئەوان ، دەستیان بە لێکتێگەیشتن گەلێک لەگەل ڕووسیا گەیشتووە کە گرینگترین یان دەستڕاگەیشتن بە خاوەنداریەتی تەواو لە ئەنجامدانی هێرسگەلی ئاسمانی لە دژی مۆڵگە و پێگەکانی ئێران و حێزبۆڵلا لە سووریا و پێش گرتن لە سووریا بە بوونی بە ناوەندێکی هەڕەشەی ئەمنییەتی بۆ ئیسرائیل ە .
لە حاڵێکدا کە ئیمارات و ئیسرائیل سیگناڵگەلێکیان لە دوو لایەنی ئاڵۆزییەوە بۆ بەردەوامیدان بە نێوەندگیری بە دەست گەیشتووە ، بەڵام ئەردۆغان بە دوای سوود وەرگرتن و کەڵک وەرگرتن لە دۆخەکەیە لە بێ لایەن نیساندانی خۆی تاکوو خۆی وەکوو نێوەندگیرێک نیشان بدات کە دەیەوێت پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ مۆسکۆ بپارێزێت و لە هەمان حاڵدا پەیمانی خۆی وەکوو ئەندامێک لە ناتۆ نیشان بدات ، هەڵوێستێکی دژوار کە دەگاتە ئاستی لە یەک دوور و دابران و تناقض .
ئەردۆغان لە حاڵێکدا کە بە پشت بەستن بە کۆنفێدڕاسیۆنی ١٩٣٦ ی مۆنترۆ داواکاری ئاگربەسی بەپەلە بووە و هاتنی کەشتی گەلی ڕووسیای بۆ دەریای سوور قەدەغە کردووە لە هەمان حاڵدا لە پەیڕەوی لە سەپاندنی گەمارۆوەکان وەکوو باقی پایتەختەکانی ناتۆ نەکردووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە