ڕابێرت مالی : گرینگترین و سەرەکیترین کاری ئێمە دیپلۆماسییەتە بەڵام ئەگەر ئێران بە دوای دانانی دیوار بێت ئێمەش ڕێگایەکی دیکە دەڕۆین
ڕابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران دەربارەی ووتووێژەکانی ڤییەننا گفتۆگۆیەکی لەگەڵ ئێن پی ئاڕ هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕابێرت مالی لرم ووتووێژەدا ووتوویەتی : ووڵاتانی عەرەبی کەندای فارس کە کاتێک بەرامبەر بە بەرجام ڕەش بین بوون ئێستا لە بۆ گەڕانەوەی پێشوازی دەکەن و لەو باوەڕەدان کە ئەگەر وابێت پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران پەرە پێبدەن . سەرەڕای ئەمە ئیسرائیل یش بەردەوام دژایەتی بەرجام دەکات و چاوەڕێ دەکات کە ئەمریکا ش بۆ ئەم بەرنامەیە بگەڕێتەوە بەڵام تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانی پێشووی ئیسرائیل یش ڕایانگەیاندد کە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام هەڵەیەکی گەورە بوو .
مالی لە ژەمان حاڵدا هەڕەشەی لەگەڵ قسەکانی تێکەڵ کرد و ووتی : گرینگترین و سەرەکیترین کاری ئێمە دیپلۆماسییەتە بەڵام ئەگەر ئێران بە دوای دانانی دیوار بێت ئێمەش ڕێگایەکی دیکە دەڕۆین .
تاکوو ئەم کاتە هیچ نیشانەیەک لە تاران ەوە کە دڵگەرمی و دڵخۆشکەر بێت بوونی نییە بەڵام چاوەڕێین ببینین لە مێزی گفتۆگۆدا چی دەڵێن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە