ڕابەری ئەمریکا : لە مووڵەتی دیاریکراو ئەفغانستان بە جێ ناهێڵین

پەیامی کورد      ...   ڕابەری ئەمریکا  : لە مووڵەتی دیاریکراو ئەفغانستان بە جێ ناهێڵین .

جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەرچوونی سەربازان و نیزامی یانی ووڵاتەکەی لە ئەفغانستان لە مووڵەتی دیاریکراودا لەگەڵ تاڵیبان زۆر دژوار ناوبرد بەڵام جەختی کردەوە کە هێزەکان لەوانەیە ئەمساڵ دەربچن .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرۆککۆماری ئەمریکا لە یەکەمین دانیشتنی میدیایی خۆیدا لە دوای هاتنی بۆ ناو کۆشکی سپی ووتی کە دەرچوونی نیزامی و سەربازانی ئەمریکی لە مووڵەتی دیاریکراو لە ڕێکەوتننامەکەی لەگەل تاڵیبان دا بە " هۆکاری تەکنیکی زۆر دژوار ناو برد .

ئەو هەروەها ووتی : کە ئەمریکا نایەوێت هێزەکانی زیاتر لەمە لە ئەفغانستان بهێڵێتەوە و جەختی کردەوە کە دەرچوونی ئەم هێزانە پشتڕاستە  بەڵام ئەم هەنگاوە لە کاتی باشتر و بە شێوەی ئەمن و ڕێک و پێک ئەنجام دەدرێت .

بایدن لە ووڵام بەم پرسیارە کە ئایا ساڵی داهاتوو ش نیزامی و سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ئامادە دەبن ووتی " بەم شێوەیە بیر ناکەمەوە ." .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە