ڕابەری باڵای ئێران : با کار بۆ گۆڕانکاری بکەین/ پرسە بنچینەیی یەکان پێویستە لەگەڵ ڕای گشتی تاوتوێ بکرێن

پەیامی کورد   ...  ڕابەری باڵای ئێران : با کار بۆ گۆڕانکاری بکەین/ پرسە بنچینەیی یەکان پێویستە لەگەڵ ڕای گشتی تاوتوێ بکرێن

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە مەزاری ئیمام ڕەزا (ع) ڕایگەیاند : ئێمە داوای گۆڕانکاری لە خودا دەکەین، بەڵام دەبێت خۆمان تاقی بکەینەوە.

پرسە بنەڕەتییەکان لەگەڵ ڕای گشتیدا بوروژێنرێن.

بۆ ئەوەی داواکاری گەورە بەدی بهێندرێت، پێویستە لە ڕای گشتی خەڵکدا بوروژێنرێن.

دەبێت ڕوونی بکەینەوە کە مەبەستمان لە گۆڕانکاری چییە. گۆڕان واتە گۆڕانکاری، دوژمنانی سیستەمی ئیسلامیش دەڵێن گۆڕانکاری ، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیانەوێت تەواو پێچەوانەی ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت.

ڕابەری بالای ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ئامادەین لەگەڵ هەر ووڵاتێکی ئەورووپایی کە پەیڕەوەی سیاسەتی کوێرکوێرانەی ئەمریکا نەکات پەیوەندیمان هەبێت .

ڕۆژئاواییەکان " ئەمریکا و ئەورووپاییەکان " فشاریان هێنا کە ئێران گۆشەگیر بکەن و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بپچڕێت بەڵام ئەو شتەی کە ڕوویدا دەرئەنجامی پێچەوانەی هەبوو .

بەڵێ پەیوەندی ئێمە لەگەل ئەورووپا سست و لاواز بوو بەڵام پەیوەندی ئێمە لەگەڵ بەشی گرینگی ووڵاتانی ئاسیایی ١٠٠ لە ١٠٠ بەرز بووەوە و ئەم ڕێگایە بەردەوامی دەبێت .

ئێمە گۆشەگیر نەبووین بە ثێچەوانەوە خراینە بەر بەس و گرینگییەوە و لەگەڵ ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین یش پەیوەندی بەهێز بەشێک لە بەرنامەکانی ئێمەیە و ئەم بەرنامەیە بەردەوامی پێ دەدەین .

لەگەڵ ئەورووپاییەکان قار نین و لەگەڵ هەر یەک لەو ووڵاتانی ئەورووپایی کە سیاسەتگەلی کوێرکوێرانەی ئەمریکا پەیڕەو نەکەن ئامادەین پەیوەندیمان هەبێت .

ئێمە خاڵی بەهێزی زۆرمان هەیە و بەرپرسەکانیش بە توانمەندی ناوخۆیی زیاتر لە پێشانەوە پشتیان بەستووە .

نیزامی ئێمە کۆماری ئیسلامییە ، نە کۆمار دەبێ گورزی لێ بدرێت نە ئیسلامی .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە