ڕابەری باڵای ئێران مەرجەکانی سازانی وولاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران مەرجەکانی سازانی وولاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران مەرجی ووڵاتەکەی بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا و ووڵاتانی کاریگەری جیهان ئاشکراکرد و رایگەیاند، پێویستە سەرەتا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشێنێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئیران لەمپانەی پێشکەشکردنی ووتاری خۆیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەیعەت و پەیمانی مێژوویی یەکگرەوانی ئەرتەش لەگەڵ ئیمام خۆمەینی لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا بە ، فەرماندەکان ، فڕۆکەوانان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی هیزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند، تا واشینتۆن سزاکانی سەر تاران هەڵنەوەشێنێتەوە دەستبەرداری پێشکەوتنەکانیان نابن لەپرۆگرامی ئەتۆمیدا.
خامنەیی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران هەموو ئەرکەکانی خۆی لەرێککەوتنی ئەتۆمیدا جێبەجێکرد، ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا جێبەجێیان نەکرد، ئەگەر دەیانەوێت تاران بگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە با ئەمریکا سزاکان هەڵگرێت.
هەروەها موحمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێش گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە و جێبەجێکردنی بڕگەکانی لەلایەن ئەمریکا هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەو ووڵاتە ناکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ووتیشی، ئێران تا ساڵێک دوای دەرچوونی ئەمریکا لەڕێککەوتنەکە پابەندبووە بە بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە، ئێستا ئەرکی هیچ پابەندبونێکی لەسەر نیە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە