ڕابەری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین هه‌ڵوێستی خۆی دەربارهی "سازماندەیی کوودەتا و كوشتنی سه‌رۆكی بیلاروس و ڤەنزۆئێللا" ڕاگه‌یاند
پەیامی کورد ... ڕابەری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین هه‌ڵوێستی خۆی دەربارهی "سازماندەیی کوودەتا و كوشتنی سه‌رۆكی بیلاروس و ڤەنزۆئێللا" ڕاگه‌یاند
ڤیلادمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا ڕایگەیاند سەرەڕای هەبوونی چەند بیروڕایەک دەربارەی مادۆرۆ و لووکانشکۆ ، ڕابەرانی ڤەنزۆئێللا و بێلاڕووسی له‌باره‌ی سازماندەیی و "هه‌وڵی كوده‌تا و كوشتن لە دژی ئەوان" راگه‌یاند و ووتی، ئه‌م بابه‌ته زۆر مه‌ترسیداره و هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه.
به‌گوێره‌ی ههواڵەکان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا ڕایگەیاند سەبارەت بە ڤیکتۆر یانکۆڤیچ سەرۆککۆماری پێشووی ئۆکراین و نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا و ئەلێکساندەر لووکانشکۆ سەرۆککۆماری بێلاڕووس بە هەموو شێوەیەک بەرەوڕوو دەبینەوە بەڵام ئەم بابه‌ته زۆر مه‌ترسیداره و هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه.
له‌په‌یامی ساڵانه‌یدا بۆ فیدراسیۆنی رووسیا، پووتین رایگه‌یاندوه، هه‌وڵی چه‌ند ووڵاتێك بۆ سه‌پاندنی خواسته‌كانی خۆیان به‌سه‌ر چه‌ند ووڵاتێكی دیكه‌دا بوه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی، به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی ووڵاتێكی دیكه و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا ره‌فتارێكی زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی رووسیا ووتیشی، جێگای سه‌رسوڕمانه تائێستا ووڵاتانی رۆژئاوا ئه‌م كاره‌یان ئیدانه نه‌كردوه و وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه هیچ رووی نه‌دابێت.
راشیگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پلانه كه ده‌ستگیركراون ئاشكرایانكردوه كه هه‌وڵی ئه‌وه یان داوه ده‌ست به‌سه‌ر مینسكی پایته‌ختدا بگرن، ژێرخانی ئه‌و وڵاته تێكبده‌ن و تۆڕی كاره‌با و ووزه‌ی ووڵاته‌كه‌ش تێكبشكێنن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، له بێلاڕووس پیلانێكی كوشتنی سه‌رۆكی بێلاڕووس هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی كوده‌تا ده‌ستگیركراون.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە