ڕابەری کۆریای باکوور : لە قورسترین دەورە لە هەموو کاتەکان داین

پەیامی کورد       ...     ڕابەری کۆریای باکوور  :  لە قورسترین دەورە لە هەموو کاتەکان داین .

کیم جوونگ ئۆن ، ڕابەری کۆریای باکوور ، داوای لە سەرانی ناوەندە خۆجەییاکنی حێزبی حاکم لەم ووڵاتە کرد کە سەرەڕای ئەوەی کە کۆریای باکوور " قورسترین ست " ی لە هەموو کاتەکاندا ئەزموون دەکات ، کارو چالاکییەکانی خۆیان زیاد بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیندێپێندێنت چاپی بەریتانیا ، ڕابەری کۆریای بوکوور لە کۆنگرەی سکرتێرە ناوەندییەکانی حیزبی حاکمی کرێکاران ووتی : باستر بوونی دۆخی ژیانی خەڵک تەنانەت لە قورسترین دەمەکان کە ناچارین ژمایەرەیەکی بێ وێنە لە تاقیکردنەوەکان بە جی بهێڵین ، بە ناوەندگەلی ڕێکخراوەکانی خوارەوەی حێزبەکەوە بەستراوەتەوە . هەورەها ئەو داوای لە ئەندامانی حیزبی حاکم کرد تاکوو بەشداری لە جێبەجێ کردنی بەرنامەی ٥ ساڵە بکەن .

ڕابەری کۆریای باکوور لە کۆنگرەی حێزبی حاکمی کرێکاران لە سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە بەرنامەی ٥ ساڵەی پەرەپێدانی ئابووری ئەم ووڵاتە تا ڕادەیەک لە هەموو جێبهەکانەوە شکستی هێناوە . یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوانەش کۆریای باشوور بووە .

بەم تازەییانە ڕاگەیندرا کارناسانی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا (CSIS)بە دووری دەبینن کە کۆریای باکوور چالاکییەکانی خۆیان بۆ بەرهەم هێنانی پلۆتۆنیۆم لە کۆمەڵگای ئەتۆمی یوونگ بیوون سەر لە نوێ دەست پێکردبێ یا لە حاڵی ئامادەکاری بۆ دەست بەکار بوونی چالاکی بن .

بە پێی ڕاپۆرتێک هۆکاری ئەم گومانە وێنەگەلی سەتەڵایتی بووە کە نیشان دەدات پەڵەیەک لە هەڵم و دووکەڵ ، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی کۆمەڵگای یوونگ بیوون هەستاوە 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە