ڕابەری کۆریای باکوور لە کۆتایی دا بەدەرکەوت

پەیامی کورد      ...    ڕابەری کۆریای باکوور لە کۆتایی دا بەدەرکەوت .

ڕابەری کۆریای باکوور دوای وونبوونێکی جەنجاڵی و دەنگ و باس بە دواهێنەردا جارێکی دیکە لە بەرچاو خەڵک دا دەردەکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە کیم جوونگ ئوون لە دوای وونبوونی چەندین هەفتەیی و دەنگۆ هێنەر دا لە ناوچەی سنووری لە چین بینراوە . ڕابەری کۆریای باکوور بۆ کردنەوەی شارێکی نوێ لە نزیکی سنووری چین و هەروەها لە تەنیشت کێوی پیرۆزی " پائەکتۆ " لە مەراسیمێکدا بەشداری کرد تاکوو سەبارەت بە دەنگۆەکانی سەر تەندرووستی خۆی ووڵام بداتەوە .

بەرپرسانی کۆریای باکوور دەڵێن ئەم شارە نوێیە کە " سامجیۆن " ی ناوە و لە باکووری کوێستانێک دایە ، لە ژێر ناوی ئارمانشار ی سۆسیالیستی دەناسرێت کە بڕیار وایە لە ژێر ناوی قۆتبی تەکنۆڵۆژیا ، پیشەسازی و کولتووری کۆریای باکوور بناسێندرێت .

ڕابەری کۆریای باکوور لە دوای ٣٥ ڕۆژ زۆرترین ڕێژە و ئاستی وونبوونی خۆی لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لەم مەراسیمەدا بەشداری کردبوو . کۆریای باکوور دەڵێت درووستکردنی ئەم شارو مۆدێڕن ە تا کۆتایی ساڵ بە کۆتا دەگات . کیم جوونگ ئون هەروەها ڕایگەیاندووە ئەم شارە وەکوو سەمبۆلی سۆسیالیستی لە خوشگوزەرانی و ئاسایش و ئەمنییەت دەبێت .

دەستخۆشی ڕابەری کۆریای بووکر لە پێشکەوتنی ووڵاتەکەی لە حاڵێکدایە کە خەڵکی کۆریای باکوور لە برسیەتی دەژین و ووڵاتەکەش ماوەی دەیان ساڵە گرفتاری گەمارۆگەلی نێودەوڵەتی یە و تەنیا ڕێگای پەیوەندی کۆریای باکوور لەگەڵ چین یش بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وە  داخراوە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە