ڕابەری کۆریای باکوور ووتاری ساڵی نوێی پێشکەش نەکرد

پەیامی کورد     ...    ڕابەری کۆریای باکوور ووتاری ساڵی نوێی پێشکەش نەکرد

ڕابەری کۆریای باکوور ووتاری ساڵی نوێی خۆی وەکوو ڕەواڵی هەمیشەیی ئەنجام نەدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور ووتاری ساڵی نوێی خۆی ئەنجام نەدا بەڵکوو لە نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە خەڵک سنووردار کردەوە . ناوەڕۆکی نامەکە لە لایەن ئاژانسی ناوەندی تێلێگرام بڵاو کراوەتەوە .

مەتنی نامەکەی ڕابەری کۆریای باکوور بەم شێوەیەی خوارەوەیە : " من لە ناخی دڵەوە هیوا دەخوازم کە هەموو بنەماڵەکانی ووڵات خاوەنی ڕەفای زیاتر ، خۆشبەختی بەهادار و پڕ بایەخ بۆ هەموو خەڵکی خۆشەویست مایەی تەندرووستی بێت ."

ئەو هەروەها قەولی ئەوەی دا بۆ نزیک بوونەوە لە دەورەی نوێی گەشەی ئارمانجەکان و هیواکانی خەڵك بە تووندییەکی زیاترەوە بەرەنگاری بکات 

نامەکەی کیم جوونگ ئوون لە سەرەتاکانی ساڵیادی هەشتەمین کۆنگرەی حێزبی کرێکارانی کۆریا یە کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوە بچێت 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە