ڕادیۆ ئیسرائیل : هەر مایکێک لە بەرامبەر هەر ١٠ بەندکراوی سیاسی کە کرانە ئامانجی پەتی سێدارە و گووللەباران کران
پەیامی کورد ... ڕادیۆ ئیسرائیل : هەر مایکێک لە بەرامبەر هەر ١٠ بەندکراوی سیاسی کە کرانە ئامانجی پەتی سێدارە و گووللەباران کران
واشینتۆن پۆست : رەئیسی یەکێک لە بێ ئابڕۆترین بکوژان لە ڕژیمی ئێران ە : گۆڕانی ڕژیم دەبێ بە دەستی خودی ئێرانییەکان بێت .
واشینتۆن پۆست لە مەقالەیەکی گرینگی خۆیدا دەربارەی " نەمایشی هەڵبژاردنەکان " ی ئێران و دامەزراندنی ئیبراهیم رەئیسی بە پشت بەستن بە هەمان " ئەو ئامارانەی کە درووست کراوون " دەزگای " ساختە و درۆ " ی خامنەیی نووسی : ئیبراهیم رەئیسی ئاخوندی ٦٠ ساڵە کە لە دەنگدانەکانی ڕۆژی هەینی دا وەکوو سەرۆکۆمار ڕاگەێندرا یەکێک لە بێ ئابڕۆترین بکوژان لە کۆماری ئیسلامی دایە کە لە کوشتاری دیزاین کراوی هەزارانی بەندکراوی سیاسی لە ساڵی ٦٧ بەشداری هەبووە . ڕێژەی ئامادەبوونی ڕاپۆرت دراو لە هەڵبژاردنەکاندا ٤٨٪ بووە کە کەمترین ئاستی بەشداری کردن لە کاتی شۆڕشی ئێران ە و ١٣٪ ی دەنگەکانیش سپی خراوەتە ناو سندووقەکانی دەنگدانەوە .
هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئێران ڕژیمێک بە ئێمە نیشان دەدات کە بە دەور بازنەیەکی ئایدیۆلۆژیکگەلی بێڕەحم دا داڵدە دراوە . هەر چەندە سۆڵتە و حۆکمڕانییەکەی لە سەر کۆمەڵگادا لە حاڵی سست بوون ە .
واشینتۆن پۆست سەبارەت بە ڕێژەی بەشداربووان لە بنکەکانی دەنگدانی ڕژیمی ئێران دا نووسی : ئەمە دەرئەنجامە بۆ ڕژیم کە تەنیا ٢ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی سەر شەقام لە سەرتاسەری ووڵات دا بەرەوڕوو بووە و ئەو خەڵکانەیان بە چەکگەلی ئۆتۆماتیکی دانیشاندەوە ، ئەوە بەدفەڕرە و شوومە
واشینتۆن پۆست لە بەردەوامی دا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو چاڵێنجانەی لە بەرامبەر رەئیسی دایە نووسی : دەوڵەتی بایدن کە زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لە سەرووی کارەکانی خۆی داناوە هیچ یەکێک لە هیواکانی پیلانی سەرەتایی ڕێکەوتننامەکە ی باراک ئۆباما ی بۆ هێورکردنەوەی ڕەفتار و کرداری ئێرانییەکان ناتوانی بە بەردەوامی هەبێت .رەئیسی ڕۆژی دووشەممە ئەژموونی ناوچەیی تاران و زەڕادخانە مووشەکییە بالێستیکییەکانی ئەو ووڵاتە ی بە کارێک ناو برد کە بە هیچ شێوەیەک جێگای قسە و باسی تێدا نییە . کە ئەم کارە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی نوێ زۆر قورس و زەحمەتر دەکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە