ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بی بی سی فارسی و عەرەبی داخرا
پەیامی کورد ... ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بی بی سی فارسی و عەرەبی داخرا
بە گوێرەی هەواڵەکان کەناڵی بەریتانی " بی بی سی " ڕایگەیاند کە بە هۆی کێشەی دارایی و هەروەها پێداچوونەوە لە سەر سەدان کەس لە فەرمانبەرەکانی ، ڕادیۆیەکانی بەشی فارسی و عەرەبی خۆی دادەخات .
بە پێی پیلانی لە بەرچاو گیراو بۆ پێداچوونەوەی ژمارەی کەس و هێزەکان و داخرانی ڕادیۆیەکانی بی بی سی عەرەبی و فارسی تاکوو ئێستا ٣٨٢ کەس لە فەرمانبەرانی دەرکراون .
هەر لەمبارەیەوە ، بەڕێوبەرانی کەناڵی بی بی سی ڕایانەیاندووە کە ناچارن بە ڕێژەی ٢٨،٥ میلیۆن پاوەن لە بەشی خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی بی بی سی پاشەکەوت بکات تاکوو ئەم دەزگایە بتوانێت بەردەوامی بە چالاکییەکانی بدات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە