ڕاسپاردەکانی کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی سوپای پاسداران لە کوردستان "ماریجوانا" دەچێنن
پەیامی کورد ... ڕاسپاردەکانی کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی سوپای پاسداران لە کوردستان "ماریجوانا" دەچێنن
بەپێی هەواڵێک ، لە گوندی "گۆگجە" سەر بە ناوچەی "سەرشیوی" شاری"مەریوان" چەند کەسی ئەو گوندە لەگەڵ سێ کەسی دیکە خەڵکی "دیواندەرە" پێکەوە بە هاوبەشی گیای ماریجوانایان چاندووە.
ئەو چەند کەسەی خەڵکی "دیواندەرە" هەوڵیان دابوو کە بەشێک لە ماریجواناکە بدزن کە ئەو چەند کەسەی گوندی ''گۆگجه" پێیان دەزانن و دوو کەسیان دەگرن و پاش لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر و ڕاگرتنیان لە ماڵەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، دواتر کاغەزێکیان پێ واژوو دەکەن کە گوایە بۆ دزینی مەڕ و ماڵات هاتوون .
هەروەها کاتێک کە هەستیان کردووە کارەکەیان ئاشکرا بووە و خەڵک پێی زانیون شوێنی چاندنی ماریجواناکەیان کێڵاوە بۆ ئەوەی ئاسەواری دیار نەمێنێت.
ناوەنده ئەمنییەتی و ئاسایشەکانی ڕێژیم لەم کارە ئاگادارن و خۆیان لە کوردستان بە هاوکاری مۆرەکانی خۆیان ماریجوانا دەچێنن.
شوناسی ئەو چەند کەسە پارێزراوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە