ڕافائێل گەرووسی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتی ئێران بە ووزە ئەتۆمی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ڕافائێل گەرووسی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتی ئێران بە ووزە ئەتۆمی هۆشداری دەدات!
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، لەگەڵ سێناتۆرە ئەمریکاییەکان چاوپێکەوتنی کرد و لە چاوپێکەوتنەدا داوا کراوە کە هەنگاوگەلێکی بنەڕەتی بۆ پێشگرتن بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بگیرێتە بەر.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، ڕافائێل گڕووسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی، لەگەڵ “باب مێندێز” سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکا و ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە لە واشینگتۆن، کۆبوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت بەرنامەی ئەتۆمییەکان کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە، پێویستە هەنگاوی جیددیتر بۆ پێشگرتنی ئەو ڕێژیمە بگیردرێتە بەر، تاکوو دەستی بە چەکی ناوەکیی ڕانەگا.
هەر لەە چاوپێکەوتنەدا سێناتۆرێکی کۆماریخواز داوای ئەوەی کرد کە، دەبێ هەنگاوگەلێکی بنەڕەتی و جیددی بە نیسبەت ڕێژیمی ئێران بگیردرێتە بەر پیش ئەوەی دەستی بە چەکی ناوەکیی ڕابگا، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران پێبەندنی هیچ یاسایەک نابێ.
هەروەها گرووسی لە تویتێری خۆی سپاسی باب مێندێز و هەموو ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکای کرد کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوەکیی دەربڕیوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە