ڕافائێڵ گەڕووسی سەبارەت بە کامێراگەلی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە ئێران پەیامێک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   ڕافائێڵ گەڕووسی سەبارەت بە کامێراگەلی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە ئێران پەیامێک ڕادەگەێنێت .

ڕافائێڵ گەڕووسی سەبارەت بە کامێراگەلی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە ئێران ڕایگەیاند هێرشگەلی سایبیری و هاککردن ناتوانێت کامێراکانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە کەرەج لە کار بخات .

رافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ هەینی لە جەرەیانی دانیشتنێکی میدیایی دا دەربارەی ڕێکەوتننامەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران بۆ بەردەوامیدان بە چالاکی گەلی چاودێری و تاقیکردنەوەی ڕاستییەکانی ئاژانس لەم ووڵاتەدا ڕایگەیاند : بۆ یەکەمین جار کامێرایەک هاوشێوەی ئەو کامێرایانەی کە بڕیار وایە ئاژانس بۆ چاودێریکردن لە سەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ماڵپەڕی کەرەج دایبمەزرێنێت نەمایشی کرد و ووتی کە هێرشی سایبیری و هاککردنیش ناتوانێت کامێرا " نوێیەکانی " ئاژانسەکەمان لە کەرەج لە کار بخات .

ئەم قسانە لە حاڵێکدا بەیان کرا کە ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو لەوانەیە ئەم کامێرایانە هاک بکرێن یا خود ئەوان بۆ سیخوڕی کردن کەڵکی لێوەربگیرێت . گەڕووسی ڕوونی کردەوە کە ئەم کامێرایانە بە " تۆڕێکی گشتی " یا خود ڕایانەوە پەیوەند نەدراوە هەر بۆیە " هێرشی سایبیری و هاککردنیشی بە هیچ شێوەیەک ڕوونادات و لە ئارادا نییە .

ئەو هەروەها ووتی کە هەرجۆرە دەستکاری فیزیکی لەم کامێرایانەدا ، شوێنەوارێک بە دوای خۆیانەوە بەجێ دەهێڵن و هیوای خواست کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کامێراکانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی لە ناوەندی درووستکردنی سانتریفیووژەکان لە ماڵپەڕی کەرەج دا دابمەزرێن .

بە ووتەی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، ئەم کامێرایانە ستاندارگەلی ئەم ئاژانسەی هەیە و لە ئێستادا نزیکەی دوو تاکوو سێ هەزار نموونە لەوانە لە لایەن ئەم ئاژانسەوە لە سەرتاسەری جیهان دا کەڵکی لێوەردەگیرێت .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە