ڕافائێڵ گەڕووسی : گفتووگۆ لەگەڵ ڕەئیسی ڕاستگۆیانە ئەنجام درا

پەیامی کورد   ...  ڕافائێڵ گەڕووسی : گفتووگۆ لەگەڵ ڕەئیسی ڕاستگۆیانە ئەنجام درا

ڕافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە ڤییەننا دوای سەردانەکەی بۆ تاران ڕایگەیاند : ئاژانسەکە هەوڵی ئەوە دەدات کە ڕوونکردنەوە لەبارەی هەندێک سایت لە ئێران وەربگرێت.

کاتێک کە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران گفتووگۆم هەیە ، سەبارەت بە ووردەکاری گەلی تەکنیکی سایتگەلی ڕانەگەێندراو گفتووگۆ ناکەین بەڵکوو سەبارەت بە هاوکارییەکانمان و ئەوەی کە کاتی ئەوە گەیشتووە کە دەرئەنجامێک بەدی بێت بکەوینە قسە کردن .

ووتووێژەکانم لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران لە " کەش و هەوای کاری و ڕاستگۆیانەدا " ئەنجام درا .

ئێمە دەبێت دڵنیابین لەوەی کە توانای پشکنینی شوێنەکانمان هەیە. ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە بتوانین حساب بۆ هەر گرامێک لە مادەی پیتێندراومان  هەبێت.

ئێمە سەبارەت بە هەژمارێک لە هەنگاوگەلی بەرچاو لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و هەندێک لە شوێنەکان گەیشتووین بە دەرئەنجام و ڕێکەوتن .

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە