ڕاهێنانی ئاسمانی ئیسرائیل لە یوونان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبۆڵلا و هێزەکانی سوپای قودس

پەیامی کورد    ...    ڕاهێنانی ئاسمانی ئیسرائیل لە یوونان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبۆڵلا و هێزەکانی سوپای قودس

قۆناغی سەربازی گەورەترین نەمایش و ڕەزمایش ئاسمانی ئەورووپا بە ناوی " ئینیۆخۆس ٢٠٢٢ " دوێنێ دووشەممە بە ناوەندی پێگەی ئاسمانی ئاندراڤیدا لە ڕۆژئاوای یوونان دەستی پێکرد .

لەم نەمایسەدا کە لە لایەن ناوەندی تاکتیکگەلی ئاسمانی هیزی ئاسمانی یوونان ەوە بەڕێوەچوو ، زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر ، هۆشداری پێس وەختەی ئاسمان بۆرد ، پشتیوانی نزیکی ئاسمانی و هەلتکۆپتەرگەلی هێزە چەکدارەکانی یوونا ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئیسرائیل ، ئیتاڵیا ، سلۆنیا ، فەڕەنسا و قۆبروس ئامادەیی یان هەبوو .

نەمایشی ساڵیانەی ئەڕابەڕانەکان لە ماوەی ٦ سالی ڕابردوودا بە شێوەی نیودەوڵەتی لە لایەن هێزی ئاسمانی یوونان ەوە بەڕێوە چووە و لەو بەروارەوە ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە بەشداربووانی هەمیشەیی و سەرەکی ئەوە .

ئەم هێزە هەر ساڵ بە ٨ تاکوو ١٢ فڕۆکەی شەڕکەر لەم نەمایشە بەشداری دەکات ، شەڕکەرگەلێک سەر بە دوو سکادرانی نێچیری کە فڕۆکەوانانی ئەوان بەرپرسیاریگەلی ئاسمان بە ئاسمان و ئاسمان بۆ سەر زەوی لە دۆخی نزیک بە ڕاستی لەگەڵ هاوتاکانی خۆیان لە هێزە ئاسمانییەکانی یوونان و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاهێنان دەکەن .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە