ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەرئەنجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر موسته‌فا كازمی ئاشكرا ده‌كات
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راشیگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی موسته‌فا كازمی به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون و بۆمبیان به‌رداوه‌ته خواره‌وه، راسته‌وخۆش ژیانی سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ته ئامانج".
ووتیشی، "هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، به‌ڵكوو به‌دوای راستیه‌كان ده‌گه‌ڕێین و بۆئه‌مه‌ش پێویستمان به‌كاتی زیاتر هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، سه‌رجه‌م ئه‌و لێكۆڵینهوانهشی كراون دوورن له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و موسته‌فا كازمی ش داوای لێكردووین بێ لایه‌ن بین و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی ره‌چاو نه‌كه‌ین و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی عێراق له‌به‌رچاو بگرین".
قاسم ئه‌عره‌جی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی موسته‌فا كازمی به‌كۆتا گه‌یشتوون، لیژنه‌كه هیچ كه‌سێكی تۆمه‌تبار نه‌كردوه به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ڵام كاره‌كان به‌بێلایه‌نی و پیشه‌یی ئه‌نجامدراون و ئامانجی راسته‌وخۆی كرده‌وه‌كه‌ش، موسته‌فا كازمی بوه.
ووتیشی، "له‌یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كان راپۆرته‌كانمان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام پێی وتین داواتان لێده‌كه‌م دوربكه‌ونه‌وه له‌بیروباوه‌ڕی كه‌سی و ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ هه‌موو راپۆرت و زانیاریه‌كان بخرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داواشی لێكردین به‌پیشه‌ییانه و دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاره‌كان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ساڵانێكی زۆره عێراق رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری ئه‌منی و ئاسایش بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مووان ده‌گرێته‌وه به‌هاوڵاتی ئاسایی و سیاسی و باری كۆمه‌ڵایه‌تیش و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه كه یاری به‌ئاسایشی ووڵات ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێویستی به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك هه‌یه تا بگه‌ینه راستیه‌كان، ئێمه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌مانه‌وێت دڵنیابین له‌رێڕه‌و و رێچكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، بۆیه كه‌س تۆمه‌تبار نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌كه و شێوازی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئاشكرایكرد، "فڕۆكه‌كه و مووشه‌كه‌كه‌ش له‌ناوخۆی ووڵات درووستكراون، مووشه‌كه‌كه‌ش لهپلاستیك دروستكراوه كه كێشی سووك بێت تا فڕۆكه‌كه بتوانێت هه‌ڵیبگرێت، ئه‌و مادده‌یه‌شی ته‌قه‌مه‌نیه‌كه‌ی پێ دروستكراوه پێكهاته‌ی سیفۆر بوه".
ووتیشی، "ئه‌و خانووه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تێدایه سێ تیمی له‌گه‌ڵ بوه و پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران دوای هێرشه‌كه‌دا ده‌ربازكراوه و ده‌رهێندراوه له‌ماڵه‌كه‌ی و بۆ شوێنێكی ئارام و سه‌قامگیر گواستراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "بۆمبی دوه‌م كه هه‌ڵدراوه‌ته خواره‌وه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و پسپۆڕانیش باسیان لهوهكردوه، پێگه‌ی موشه‌كه‌كه‌ش كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و موشه‌كه‌كه به‌ته‌نها نه‌كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆش بۆ شوێنی دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاراسته‌كراوه".
قاسم ئه‌عره‌جی راشیگه‌یاند، "به‌ڕێوبه‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه ئه‌و موشه‌كه‌ی نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ئاسایی و به‌ده‌ست هه‌ڵیده‌گرن و هیچ ترسیان نه‌بوه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێت".
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی داوای له‌سه‌رجه‌م كوتله و هێز و لایه‌نه‌كان كرد، هاوكاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زانیاریان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه و ووتی، "نامانه‌وێت دۆخی سیاسیش كاربكاته سه‌ر كاره‌كانی لیژنه‌كه، چوونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته بهئهمنیهتی هه‌موو ووڵاته‌وه".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە