ڕاوێژكاری ئا‌ڵمانیا ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ئیستانبوڵ و لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... ڕاوێژكاری ئا‌ڵمانیا ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ئیستانبوڵ و لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی میدیای فەرمی تورکیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئا‌ڵمانیا ئەمڕۆ گەیشتوەتە شاری ئیستانبوڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان لە كۆشكی هۆبه‌ر کۆبوونەتەوە، له كۆشكه‌كه‌یش هەردوو سەرۆک به ئۆتۆمبێلی گۆڵف چوونه به‌شی كه‌نارئاوی كۆشكه‌كه.
لەکاتی گەیشتنی مێرکڵ بۆ کۆشکی هۆبه‌ر، ئاڵای توركیا و ئا‌ڵمانیا له‌لای هه‌ردووكیان هه‌ڵكرابوون و هه‌ردووكیان سڵاویان له میدیاكارانی ناوخۆ و بیانی كرد كه له چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌واندا بوون، دواتر به‌ره‌و هۆڵی كۆبوونه‌وه به‌ڕێ كه‌وتن.
مێركڵ و ئەردۆغان پەیوەندیەکانی نێوان ئا‌ڵمانیا و تورکیا هەروەها پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتی ئەورووپا و دۆخی لیبیا، سووریا و ئەفغانستان تاوتوێ دەکەن.
پێشتر ستێفن زایبەرت، ووتەبێژی حکوومەتی ئا‌ڵمانیا رایگەیاندبوو، تورکیا هاوبەشێکی گرینگ و نزیکی ئاڵمانیایە.
هەروەها بەر لە ئەنجامدانی ئەم سەردانە، پارتی سەوز و پارتی چەپی ئا‌ڵمانیا لە پەرلەمانی ووڵاتەکەیان، داوایان لە مێرکڵ کرد لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان، پرسی دەستگیرکراوانی سیاسی لە تورکیا بخاتەبەر باس.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە