ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین : ڕاگەیاندنی ئاگربەست شكستێكی گەورە دەبێت بۆ جیهانی ڕۆژئاوا

پەیامی کورد   ...  ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین : ڕاگەیاندنی ئاگربەست شكستێكی گەورە دەبێت بۆ جیهانی ڕۆژئاوا

میخائیل پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین رایگەیاند، هەر ئاگربەستێك لە ئۆكراین رابگەێندرێت سەركەوتنی ڕووسیایە لە جەنگەكە، بۆیە تا ئەوكاتەی سوپای ڕووسیا خاكی ئۆكراین بەجێ نەهێڵێت دانووستانیش ئەنجام نادەن. 
میخائیل پۆدۆلیاك لە تویتێكدا ڕۆژی دووشەممە لەهەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "هەر سیناریۆیەك بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆكراین لە هەمان كاتدا پاراستنی دۆخی ئێستا تەنیا یەك شت دەگەێنێت، كە سەركەوتنێكی ڕاستەقینەیە بۆ ڕووسیا".

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگەیاندنی ئاگربەست شكستێكی گەورە دەبێت بۆ جیهانی ڕۆژئاوا، دەبێتە هۆی كۆتاییهاتنی ئەو سیستەمە ئەمنییە جیهانییەی كە لەئێستادا هەیە".

باسی لەوەشكردوە، لەژێر بارودۆخی ئێستادا ناتوانرێت پرۆسەی دانووستان هەبێت، بەڵكوو دەبێت دۆخی ئێستا لە بەرەكانی شەڕدا بگۆڕدرێت، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت كە ئۆكراین پێویستی چەك و مووشەك و فڕۆكەی زیاترە، تا سوپای ڕووسیا بەتەواوی لەسەرجەم ناوچەكانی ئۆكرانیا بكرێتەدەرەوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە