ڕاوێژکاری ئاسایسی نیشتمانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە رووسیا
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئاسایسی نیشتمانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە رووسیا
جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئاسایسی نیشتمانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە رووسیا لە بارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ئوکراین.
لەلێدوانێکدا بۆ ئێن بی سی سالیڤان رایگەیاند: گەر رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، ئەمریکا ووڵامی دەداتەوە و ئەمەش لێکەوتەی کارەساتباری بۆ مۆسکۆ دەبێت.
جەختیشی کردەوە، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە سوورە باجی قورسی دەبێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە