ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئیسرائیل سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران سەردانی واشینتۆن دەکات
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئیسرائیل سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران سەردانی واشینتۆن دەکات
لیندسی گراهام ، سێناتۆری کۆماری خوازەکانی ئەمریکا ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە کۆتا هاتوو ناو برد و جەختی کردەوە کە پاشهاتی چالاکییە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێ پێیان ڕابگەێندرێت .
سێ بەرپرسی ئیسرائیلی ئاشکرایان کردووە کە ئییال هۆڵاتا ، ڕاوێژکاری ئەمنییتی نیشتیمانی ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو سەردانی واشینتۆن دەکات تاکوو لەگەل جەیک سالیڤان ، هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە کۆشکی سپی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دۆسیە ئەتۆمییەکەی ئێران باس و گفتووگۆ بکەن .
ماڵپەڕی "ن ئاکسییووس " دوێنێ پێنجشەممە لە زاری ئەم سێ بەرپرسە ئیسرائیلی یە ڕاپۆرتیان دا کە ڕاوێژکارانی ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەفتەی داهاتوو دەربارەی ووتووێژەکانی ڤییەننا بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کە ماوەیەکە ڕاگیراوە قسە و باسی لە سەر بکەن .
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەنووسی " العربیە " ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل داوای لە واشینتۆن کردووە تاکوو هەوڵەکان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی شکست بهێنێت پلانێکی جێگرەوە بە مێحوەریەتی سەپاندنی گەمارۆگەلیک بێوێنە لە دژی تاران ئامادە بکات .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئیسرائیل هەروەها داوا لە واشینتۆن دەکات تاکوو لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ، بژاردەی سەربازی وەکوو کۆڵەگەی فشار لە دژی ئەم ووڵاتە بەکار بهێنێت .
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە