ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشگەلی داعش لە ئەفغانستان هۆشداری دەدات
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی دەوڵەتی بایدن لە ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان بۆ سەر هێزەکانی ئەو ووڵاتە کە لەوێ ئامادەن هۆشداری دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک جەیک سۆلیڤان ڕایگەیاند : ئێمە نیگەرانی هێرشی ئەندامانی داعش ین بۆ سەر ئەو هێزانەی ووڵاتەکەمان کە لە ئەفغانستانن . ئەم دەربڕینی نیگەرانییە لە حاڵێکدایە کە ئەفغانستان لە دوای ٢٠ ساڵ دەکەوێتە دەستی تاڵیبان و هێزە بیانییەکان و هەروەها خودی ئەمریکا خەریکی دەرچوون لەم ووڵاتەن .
سۆلیڤان ووتی : ڕێکخستنی هێزەکانی ئەمریکی بۆ دەرچوونی خۆیان و خەڵکی سڤیل لەو ووڵاتەیە و ئەمە دەتوانێت بۆ داعش بە مەبەستی هێرش یا خود بەدیل گرتنی ئەم کەسانە دەرفەتێک بەدی بهێنێت .
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە هێشتا نازانێت چ هەژمار ئەمریکی لە ناو خاکی ئەفغانستان دا بوونیان هەیە لە هەماهەنگی لەگەل تاڵیبان بۆ دەرچوونی هاووڵاتیانی خۆی لە خاکی ئەم ووڵاتە هەواڵ دەدات بەڵام لە هەمان کاتدا ووتی دۆخەکە لە ئەفغانستان بە شێوەیەکە کە ناتوانرێت لە سەر هیچ شتێک هەژمار بکرێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە